برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە سنووری نەوسوود

12:56 - 21 رەشەمه 2721

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ٢١ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی کورد تەمەن ٢٦ ساڵ بە ناوی "محەممەد زاهیر فەتحی" خەڵکی گوندی "هۆڵە تەمرخانـ"ـی شاری سەلاسی باوەجانی، لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە لاوە بەهۆی کەوتنەوە خوارەوە لە ماشینی توویتا، تووشی ئەو ڕووداوە هاتبوو و بە سەختی بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەر کوردە بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی هەرێمی کوردستان کراوە.

هەنووکە ئەو کۆڵبەرە لە بەشی ئای سی یوو لەژێر چاوەدێریی تایبەتی پزیشکیدایە.