برینداربوونی ٨٩ کرێکار لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا

11:41 - 19 گەلاوێژ 2722

لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٨٩ کرێکار لە پارێزگای سنە، بەهۆی ڕووداوی کار بریندار بوون.

پەیوەندییە گشتییەکانی پزیشكی دادوەریی پارێزگای سنە بڵاوی کردەوە کە ٨٩ کرێکار لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، لە پارێزگای سنە، تووشی ڕووداوی کار بوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەریی پارێزگای سنە، لە ڕێژەی گشتیی برینداربوونی کرێکاران لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ٨٦ کەسیان پیاو و ٣ کەسیان ژن بوونە.

چالاکانی بواری کرێکاری، هۆکارەکانی گیانلەدەستدان و برینداربوونی کرێکاران لە ڕووداوەکانی کار، بۆ نەبوونی چاوەدێری، نەبوونی کەرەستەی دڵنیایی و بێهداشتی و کەمیی ڕاهێنان، دەگەڕێننەوە.