برینداربوونی ژینگەپارێزێک لە سەرپێڵ زەهاو بە تەقەی راوچییەكان+وێنە

14:11 - 6 رەزبەر 2714
ئاژانسی كوردپا: یەكێک لە پێرسۆنێلی ژینگەپارێزیی كوردستان لەشاری سەرپێڵ زەهاو، بە هۆی تەقەی راوچییە سەرپێچیكارەكان بە توندی بریندار بوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، تیمێک لەژینگەڤانانی شارستانی سەرپێڵ ئێوارەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو لەنزیک چۆمی \"بریموند\" لەناوچەی \"بشێوە\" لەگەڵ راوچییە سەرپێچیكارەكان تێكهەڵچوونە و لەئەنجامدا ژینگەپارێزێک بریندار بووە.

ئەو رووداوە لەكاتێكدا رووی داوە كە ئیدارەی ژینگەپارێزیی سەرپێڵ زەهاو بەپێی هەواڵێک كە پێی گەیشتبوو، ژمارەیەک لە تیمەكانی بە مەبەستی دەستبەسەركردنی پێنج راوچیی ماسی رەوانەی چۆمی بریمۆند كردبوو.

\"22325.jpg\"
كیوومەرس مروەتی پوور، ژینگەپارێزی كورد، سەری بە تەقەی راوچییەکان بریندار بووە
دەگوترێت پێنج راوچی لەكاتێكدا كە سەرقاڵی راوە ماسی بوون، لەگەڵ هوشداریی تیمەكانی ژینگەپارێز بەرەوڕوو بوونەتەوە و دواتر تێكهەڵچوون دروست بووە.

ئەو هێزانە سەرجەم راوچییەكانیان دەستبەسەر كردووە و لەئەنجامی تێكهەڵچوونەكەشدا كیۆمەرس مەروەتی پوور بریندار بووە.

هەر لەو پێوەندیەدا بەرپرسی ئیدارەی ژینگەپارێزی ئوستانی ئیلام باسی لەدەستبەسەركردنی ١٠٧ راوچی لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا كردبوو.

بەپێی یاسا و ستانداردە جیهانییەكان بۆ هەر یەك هەزار هێكار، پێویستە ژینگەپارێزێک دابندرێت‌، بەڵام لەحاڵی حازردا لەئوستانی كرماشان هەر ژینگەپارێزێک ئەركی چاودێریی بەسەر پێنج هەزار هێكتاری پێ‌سپێردراوە.

لەلایەكی دیكەوە تەنیا ٦٠ ژینگەپارێز چاودێری و كۆنترۆڵی ناوچەی بەربڵاوی ژینگە ئاژەڵانی ئوستانی ئیلام دەكەن.