برینداربوونی چەند هاووڵاتییەکی کورد بە هۆی هەرەسی بەفر

15:57 - 3 بانەمەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی بارینی بەفر لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە شاخەکانی کوردستان، چەند هاووڵاتییەکی کورد، لە ژێر ڕنووی بەفر کەوتن و بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، نزیکەی ١٠ هاووڵاتیی کورد، خەڵکی شاری نەغەدە، کە بۆ کۆکردنەوەی ڕەوەکی سروشتی ڕوویان لە بەرزایییەکانی شاخی \"خەلیل\" لە بەشی سیلوانای ناوچەی ورمێ کردبوو، لە ژێر ڕنوو کەوتن.

شوناسی ئەو هاووڵاتییانە، بە ناوەکانی \"ڕەسوڵ ئەحمەدزادە، مەحموود شەریفی، ئیدریس ڕەسووڵپوور، ڕەحمان ڕەسووڵپوور، ئیبراهیم یووسفیان، ڕەحمان شێخە، تاهیر مەعرووفزادە و ئاکۆ عوسمانی ڕاگەیەندراوە.

هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، باس لەوە دەکات، بێجگە لە ئاکۆ عوسمانی کە بێسەروشوێنە، ئەو ٧ هاووڵاتییەکی دیکە لەو ڕووداوەدا بریندار بوون.

ئەو هاووڵاتییانە لە ڕێگای \"بەردە سوور\"ی سیلوانا خۆیان گەیاندووەتە ئەو ناوچەیە و ڕزگاریان بووە.

ئاکۆ عوسمانی پاش ٤٨ کاتژمێر، لە لایەن خەڵکی ناوچەی سیلوانا ڕزگاری بووە، بەڵام دواتر بە هۆی ڕەقهەڵاتن گیانی لە دەست داوە.