برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود

11:35 - 19 رەشەمه 2721

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕەشەمە، سێ کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی "پووریا عەبدولڕەحمانیی ‌نژاد" ،"پژمان عەبدی" و "مەنسوور عەبدی" خەڵکی شاری سەلاس باوەجانی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود پێکران.

هێزە نیزامییەکان بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرانە کردبوو.

ئەو سێ کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزێشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کرابوون و باری تەندروستییان باش ڕاگەیەندراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕەشەمە، ماشینی هەڵگری کۆڵبەران لە جادەی پاوە - نەوسوود بەهۆی هەڵدێرانی بوو بەهۆی بریندارابوونی چوار کۆڵبەر بە ناوەکانی "زەکەریا فیروزبەخت"، "ئاراس ئەحمەدتەبار"، "فەرهەنگ سەحراگەرد و سروش نەقدی"خەڵکی شاری سەلاسی‌باوەجانی.

ئەو چوار کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی قودسی پاوە کرابوون.