برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود و بانە

12:16 - 11 خەرمانان 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی بە ناوی "ئەیووب مەولوودی" خەڵکی گوندی "تینـ"ـی شاری پاوە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود، پێکرا.

هێزە نیزامییەکان بە بێ ئاگادارکردنەوەی ئەو کۆڵبەرە و لە مەودایەکی کورتدا، تەقەیان لێکردوە و لە ئاکامدا، ئەو کۆڵبەرە لاق و دەستی چەپی بریندار بووە.

ئەیووب مەولوودی بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی قودس له پاوە کراوە.

لە هەمان ڕۆژ لەو پەیوەندییەدا، کۆڵبەریکی دیکە بە ناوی "ڕەزا حەسەنی" تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی ناوچەی "سەرشیو"ی سەقز، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری "هەنگەژاڵ"، بریندار و بۆ چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی بانە کراوە.