برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود

18:22 - 13 خەرمانان 2722

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی خەرمانان، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی "ئیقباڵ عەلیزادە" دانیشتووی شاری مەریوان و "پەرویز مورادی" خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود، پێکران.

ئەو دوو کۆڵبەرە لە مەودایەکی کورت و بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو، تەقەیان لێکراوە.

لەو ڕووداوە، ئیقباڵ عەلیزادە بەهۆی بەرکوتنی گوللــەی ساچمەیی شان، دەست و لاقی بریندار و پەرویز مورادیش لاقی بە سەختی بریندار، بووە.

ئەو دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکیی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی کراون.