برینداربوونی دوو کاسبکار بەهۆی وەرگەڕانی ماشین لە بانە

12:30 - 27 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی پووشپەڕ، بەهۆی وەرگەڕانی ماشینێک لە جۆری "سێ ئێف" لە پردی "بۆیەنی خواروو" سەر بە شاری بانە، دوو کاسبکار بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو کاسبکارە باریان پێ بووە و سێ ئێفەکە لە پردی بۆیەنی خواروو وەرگەڕاوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: "ئەو دوو کاسبکارە برینداربووە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی بانە کراون".