برای کوژراوێک لە کرماشان، چۆنیەتیی کوژرانی براکەی بەدەستی سوپای پاسداران ئاشکرا کردو

20:38 - 9 پووشپەڕ 2714
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری پاوە لە جاددەی کرماشان بۆ شاری پاوە لەلایەن چەکدارەکانی سوپای (نەبی ئەکرەمی کرماشان)ـەوە تیرباران کرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لە ئێوارەی رۆژی شەممە رێکەوتی ٧ی پووشپەڕ کەسێک بەناوی فەرشاد حوسێنی کە هاوڕێ لەگەل براکەی بەرەو کرماشان دەچوو، لەجاددەی نێوان پاوە بۆ کرماشان و لە کاتێکیشدا لە ماشێنەکەی دابەزیبوو، بەدەستی چەکدارانی سوپای پاسداران تیرباران کرا.

ئارام حوسینی کە شایەتی تیرباران کردنی براکەی بەدەستی ئەو هێزانە بووە، چۆنیەتیی ئەو رووداوەی بۆ کەسوکاری بەم شێوەیە گێڕاوەتەوەو ئاژانسی کوردپا لە زاری یەکێک لە نزیکانی ئەو بنەماڵەیەوە چۆنییەتیی ئەو رووداوە بڵاو دەکاتەوە.

\"20817.jpg\"
فەرشاد حوسینی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کوژرا
ئارام گوتوویەتی؛ لە نێوان سەراو نیلوفەر و کرماشان و لە شوێنیک بەناوی کۆزەران کەوتینە بۆسە(کمین)ی هێزەکانی سوپای نەبی ئەکەرەم و دەستبەجێ تەقەیان لێ کردین و لە ئەنجامدا گولـلەیەک بەر پشتی حوسێنی برام کەوت.

ناوبراو گوتووشیەتی: کاتێک حوسینی برام بە گولـلەی ئەو هێزانە پێکرا، ماشێنەکەی راگرت و بە منی گوت خۆمیان رادەست دەکەم و دەمگەیەننە نەخۆشخانە، بەڵام لە کاتێکدا بە مەبەستی خۆ رادەست کردن لە ماشێنەکە دابەزی، هێزەکانی سوپای نەبی ئەکرەم هەر لەو شوێنە تیربارانیان کرد.

بە گوتەی نزیکانی بنەماڵەی حوسێنی، هێزەکانی سوپای پاسدارانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ٧ گولـلەیان لە فەرشاد حوسێنی داوە و کوشتوویانە، ئەوەش لە کاتێکدا بووە کە ماشێنەکەی ناوبراو هەڵگری چەند کارتۆنێک سابوون و کەلوپەلی ئارایشی بووە.

خەڵکی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی بێ دەرەتانی و بێکارییەوە، کە بە وتەی هاووڵاتییان، ئەم دواکەوتوویییە ئەنجامی سیاسەتی هەڵاواردنکارانە و نادروستی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانە، بە ناچاری روو لە سنوورەکان و هێنانی کۆمەڵێک کەلوپەلی وەک تەلەفزیۆن، کولێر گازی، کەلوپەلی ئارایش و بێهداشتی دەکەن، کە هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەژێر ناوی \"بەرنگاربوونەوە لەگەڵ پرسی قاچاخ\" تەقەیان لێ دەکەن و دەیانکوژن.

دەگوترێت رێکەوتی ٢٠ی مانگی رێبەندانی ساڵی رابردوو، هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران فەرشاد حوسێنی‌یان دەستبەسەر کردبوو، کە وێڕای ئەشکەنجە و لێدان، بەرەوڕووی هەڕەشەی کوژرانیش ببوویەوە.
\"20859.jpg\"

\"20860.jpg\"

\"20861.jpg\"

\"20862.jpg\"

\"20863.jpg\"