٢ برای کوردی خەڵکی ئیلام لە ئاودا خنکان

14:37 - 26 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: ٢ برای کوردی خەڵکی دەڕەشاری سەربە ئوستانی ئیلام بەهۆی ئاشنا نەبوون بە مەلە کردن لە ئاودا خنکان.

یەکێک لە ماڵپەڕە ناوچەییەکانی ئوستانی ئیلام بڵاوی کردەوە، رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕ دوو برای تەمەن ١٠ و ١٣ ساڵ \"رەزا و ئەمیر حوسێن\" و خەڵکی گوندی \"قەڵا تاسمە\"ی سەربە شاری دەڕەشار، لە چۆمی \"سەیمەرە\"ی ئوستانی ئیلام بەهۆی کەتنە نێو ئاوی ئەو چۆمە گیانیان لەدەست دا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، بەهۆی کەمیی ئیمکانات تەرمی یەکێک لەو دوو برایە نەدۆزراوەتەوە.

چۆمی \"سەیمەرە\" بە گەورەترین چۆمی ئوستانی ئیتلام دادەنرێت و ساڵانە رێژەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییان بەهۆی کەمتەرخەمی و نەبوونی هێماکانی ئاگادار کەرەوە لەو چۆمەدا دەخنکن بەهۆی کەمتەرخەمی و نەبوونی هێماکانی ئاگادار کەرەوە لەو چۆمەدا دەخنکێن.

هەروەها بە پێی ئامارێک کە هەواڵدەریی مێهر لە ساڵی رابردوودا بڵاوی کردەوە، لە ماوەی ساڵی ١٣٨٦ هەتا ١٣٩٠ی هەتاوی ٧٥ هاووڵاتیی ئیلامی لە چۆماو و بەنداوەکانی ئوستانی ئیلامدا گیانیان لەدەست داوە.