با بۆ رزگاریی گیانی زیندانییە نەخۆشەكان، پشتیوانی لە بانگەوازی شیرین عیبادی بكەین
14:43 - 17 جۆزەردان 2712
كوردپا: رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، لە بەیاننامەیەكدا داوای لە هەموو چالاكان و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ كردووە بۆ پشتیوانی لە سێ زیندانی سیاسی ـ عەقیدەتی بە بانگەوازی شیرین عیبادی پەیوەست بن.
رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان لەو بەیاننامەیەدا داوای لە هەموو دامەزراوە و چالاكانی مافی مرۆڤ و بیروڕای گشتی كردووە بە مەبەستی پشتیوانی لە سێ زیندانیی سیاسی ـ عەقیدەتی بە بانگەوازی شیرین عیبادی پەیوەست بن.
دەقی ئەو بەیاننامەیە كە نوسخەیەكی بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە لێرەدا بڵاوی دەكەینەوە:
با بۆ رزگاریی گیانی زیندانییە نەخۆشەكان پشتیوانی لە بانگەوازی شیرین عیبادی بكەین.
محەممەدسدیق كەبوودوەند و حوسێن رەونەقی مەلەكی كە مانیان لە خواردن گرتووە، لە دۆخی ناجێگیر و نالەباری جەستەییەدا دەستبەسەرن. هەلومەرجی دژواری زیندان و دۆخی ناجێگیری ئەم دوو چالاكەی مافی مرۆڤ و هەروەها نەخۆشیی محەممەدسدیق كەبوودوەند كە پێویستی بە نەشتەرگەریی پزیشكی هەیە، گیانیانی رووبەڕووی مەترسیی جیددی كردۆتەوە. جیا لەو دوو كەسە نێرگز محەممەدی چالاكی دیكەی مافی مرۆڤ لە دۆخی دژواری زینداندا كە بە نەخۆشیی ئیفلیجیی ماسۆڵكەییەوە ماوەی زیندانەكەی تێپەڕ دەكات، نێگەرانییەكانی زیاتر كردووە.
رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان داوا لە چالاكانی مەدەنی، مافی مرۆڤ و رێكخراو و دامەزراوەكانی مافی مرۆڤ و ویژدانە بەخەوەركان دەكات هەتا بۆ رزگاركردنی ئەم سێ زیندانیە نەخۆشە، محەممەد سدیق كەبوودوەند، نێرگز محەممەدی و حوسێن رەونەقی مەلەكی بە بانگەوازی شیرین عیبادی و سێ رێكخراوی دیكەی مافی مرۆڤ پەیوەسەت بن.
رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان
17ی جۆزەردانی 1391