باوک و کوڕێک لە شاری سەقز دەسبەسەر کران
14:16 - 9 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سەقزیان دەسبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی خەزەڵوەڕ، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزران.
هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەقز، شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە کە (باوک و کوڕ بوون)، بە ناوەکانی \"سدیق ڕەحمانزادە\" تەمەن ٤٥ ساڵ و \"عوسمان ڕەحمانزادە\" تەمەن ١٥ ساڵ ڕاگەیاندووە.
بە وتەی هەواڵنێری کوردپا لە شاری سەقز، هێزە ئیتلاعاتییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی سدیق ڕەحمانزادە و ناوبراویان لەگەڵ کوڕەکەیان دەسبەسەر کردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە مەڕ هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە لە بەردەستدا نییە.