بانە/ ئاگرکەوتنەوە زیاتر لە ٤٠ دۆنم دارستان و لەوەڕگەی لەناو بردووە
17:18 - 17 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: لە ماوەی ٤٠ رۆژدا زیاتر لە ٤٠ هێکتار لە دارستان و باخاتی شاری بانە بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچوون.
عوسمان بێهداد بەرپرسی ئیدارەی سەرچاوەسرووشتییەکانی شاری بانە بە هەواڵدەریی \"ئیسنا\"ی راگەیاندووە، ئاگرکەوتنەوەکان لە اموەی رۆژانی ٣ی جۆزەردان هەتا ١١ی پووشپەڕ زیاتر لە ٤٠ هێکتار لە دارستان و باخاتی \"سەیرانبەند، سڵێـمان بەگ و گوندەکانی سەبەتڵوو، ماسیی دەر، کەریم ئاوا، رەشە قەڵا، دۆڵە هەرزن، درگا شێخان، زەرواوی خواروو، وشکە دەرێ، ویسک، کەو پێچ، تیتۆران و قوڕوچا\" لە ئاگردا سووتاون.
ئەو بەرپرسە راشیگەیاندووە، لەو ماوەیەدا ٣٠ حاڵەتی ئاگر کەوتنەوە لەو ناوچەو گوندانە تۆمار کراوە کە زیانی ئەو ئاگرکەوتنەوانە بە سەدان میلیۆن تمەن خەمڵێندراوە.
بێهداد ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ماوەی ٥ ساڵی رابردوودا ٢٧٩ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەو گوندەکانی شاری بانە تۆمار کراوە کە زۆربەی ئەو ئاگرکەوتنەوانە دەستکرد بوون و تێیدا ٨٢٤ دۆنم لە دارستان و لەوەڕگە و باخاتی هاووڵاتییان لە ئاگردا سووتاون.
هەر لەو پەیوەندییەداو چەند رۆژ پێش ئیستا نزیک بە ٣ دۆنم لە دارستان و لەوەڕگەکانی کێوی ئاربابا لە نزیک شاری بانە و گوندی \"کەریمئاوا\"ی سەربە بەخشی \"نەنۆر\"ی سەربەو شارە، لە ئاگردا سووتان.