بانە؛ بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ دوو کۆڵبەر گیانیان لەدەست دا و٣ کۆڵبەریش بریندار بوون
10:57 - 26 رەزبەر 2721
شەوی ڕابردوو بەهۆی پێکدادانی دوو ماشین لە جۆری "سەمەند و ئیستەیشن" کە ژمارەیەک کۆڵبەریان سووار کردبوو، دوو کۆڵبەر گیانیان لەدەست دا و سێ کۆڵبەریش بریندار بوون.
شوناسی ئەو دوو کۆڵبەرە کە گیانیان لەدەست داوە "سامان مەحموودی"، خەڵکی گوندی "سوێرو" و "جەماڵ محەممەدی"، خەڵکی گوندی "کۆخەمامۆ"، سەر بە شاری بانە، ڕاگەیەندراوە.
سامان مەحموودی، خێزاندار و باوکی کوڕێکه.
ئەو ڕووداوە، لە جادە گوندی "کێلە"ی شاری بانە ڕووی داوە.
سێ کۆڵبەرەکەی دیکە کە بریندار بوونە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبیی بانە کراون.