بانگەواز/ ٢٣ی خەزەڵوەر رۆژی ماتەمینی گشتی لە کوردستان
19:28 - 16 خەزەڵوەر 2713
ئاژنسی کوردپا: لەلایەن ٦ رێکخراوی مەدەنی و داکۆکیکاری مافی مرۆڤ، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٣ی خەزەڵوەریان وەک رۆژی ماتەمینیی گشتی لە کوردستان، راگێندرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوابەدوای لە سێدارە دانی سێ چالاکی سیاسیی کورد لە ئێران، بانگەوازی \" پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی و مەدەنیی کوردی مەحکووم بە سێدارە\"، بڵاو کرایەوە.
ئەو رێکخراوانە لە بەیاننامەیەکدا کە بلاویان کردۆتەوە، داوایان لە خەڵکی کوردستان کردووە کە رۆژی ٢٣ی خەزەڵوەر وێرای سەردان بۆ سەر گڵکۆی \"گیانبەخت کردوانی رێگەی ئازادی و دێمۆکراسی\"، لەگەڵ بنەماڵەی ئەو گیانبەخت کردوانەش هاودەردی بکەن.
هەروەها لە بەشێک لە بانگەوازەکەدا داوایان لە ئازادیخوازانی سەرتاسەری جیهان، رێکخراوە داکۆکیکاری مافی مرۆڤ کردووە \"بە شتیوانی لەو حەرەکەتە ناڕەزایەتییە، دەنگیان بخەنە پاڵ خەڵکی کوردستان کەماوەی دەیان ساڵە بەرەوڕووی جینایەت و دەستدرێژیی دژە مرۆیی دەبنەوە\".
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، رێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کورد، کەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، کوردۆساید واچ – چاک، کۆمیتەی کوردانی نیشتەجێی ئەمریکا بۆ دێمۆکراسی لەئێران، ژنانی ئاشتی لە مەریوان ئەو ٦ رێکخراوەن کە داوای بەڕێوەچوونی رۆژی ماتەمینی گشتییان لە کوردستان کردووە.
خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە شاری هەولێر
لەلایەکی دیکەوە بڕیارە رۆژی هەینی رێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەر کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسیی خەڵکی کوردستانی ئێران و نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بە لەسێدارە دانی زیندانیانی سیاسیی کورد لەئێران، خۆپیشاندانێکی نارەزایەتی لەشاری هەولێر بەڕێوە بەرن.
ئەو ناڕەزایەوتییە کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ لە پارکی شانەدەر بەرەو کونسولخانەی ئێران لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.
ئەو خۆپیشاندانانە لەلایەن \"ئەنجومەنی زێد و کەمپەینی نا بۆ لەسێدارە دانی زیندانیانی سیاسیی کورد\"، بەڕێوە دەچێت کە داوایان لە سەرجەم چالاکانی سیاسیی کوردی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان کردووە بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بە لەسێدارە دانی زیندانیانی سیاسیی کورد بەشداری لەو خۆ پیشاندانەدا بکەن.
هەروەها ١٣٥ کەسایەتیی رۆشنیبر، نووسەر، شاعیر، رۆژنامە نووس وهونەرمەند کورد لە سێدارە دانی زیندانیانی سیاسیی کوردیان لە وڵاتی ئێران مەحکووم کردووە.
کەسایەتییەکانی وەک \"مەریوان وریا قانع، بەختیار عەلی، نامۆ رۆتەمزادە، نەجمەدین غوڵامی، د. یاسین سەردەشتی، هیوا بووتیمار\" رایانگەیاندووە \"زیندانیانی سیاسیی کورد لە ئێران بە تەنیا نین و رۆڵەی ئەم گەلەن و ئەم گەلەش خاوەندارێتی و پشتیوانیان لێدەکات\".