بانگەوازی ناوەندی هاوکاری بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی ٥ی بەفرانبار
ئاژانسی کوردپا: ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی سەرەتاسەری لە ٥ی بەفرانبار، بانگەوازێکیان بڵاو کردەوە.
لە بەشێکی بانگەوازی ناوەندی هاوکاریدا هاتووە: "جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان! كوردستان كه هه‌میشه ناوچه‌یه‌كی له په‌راوێزدا ڕاگیراو بووه و به‌هۆی ڕوانینی ئه‌منیه‌تیی ده‌سه‌ڵات و هه‌روه‌ها پاشخانی خه‌باتی مافخوازی له ماوه‌ی ٤ ده‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا، به‌شی شێری له سه‌ركوت و زه‌وتكردنی مافه‌كانی پێبڕاوه".
دەقی ئەو بانگەوازە کە بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە بەم جەشنەیە:
بانگەوازی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
گه‌لانی ئازادیخوازی ئێران!
خه‌ڵكی خه‌باتکاری كوردستان!
ڕووداوه‌كانی كۆتایی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر نیشانی دایه‌وه كه حکوومەتی كۆماری ئیسلامی هه‌ر وه‌ك هه‌میشه له به‌رانبه‌ر ویست و داخوازیی ڕه‌وای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران ته‌نیا توندوتیژی و زمانی سه‌ركوت ده‌ناسێت، بۆیه‌ش خۆپیشاندانی هێمنانه و مافخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێرانی به‌توندی سه‌ركوت كرد و شه‌قامی شار و شوێنه گشتییه‌كانی له ناوچه جۆراوجۆره ڕاپه‌ڕیوه‌كانی ئێران و کوردستان بە خوێنی لاوانی ئازادیخواز سوور كرد. ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ئه‌مجاره‌شیدا به سه‌دان كه‌سی به ئه‌نگاوتنی ڕاسته‌وخۆ كوشت، به هه‌زاران كه‌سی بریندار كرد و هه‌روه‌ها به هه‌زاران كه‌سی دیكه‌شی ڕاپێچی به‌ندیخانه‌كان كرد كه ئێستاش به‌شی زۆریان له گرتووخانه‌كاندا ڕاگیراون.
ئه‌م ڕاده‌یه له توندوتیژی و سه‌ركوتی خوێناوی، نیشاندەری ترسی زۆری ڕێژیم بوو له كڵپه‌ی بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی گەلان و چین و توێژە جۆراوجۆرە کۆمەڵایەتییەکانی ئێران و ناڕه‌زایه‌تییه گشتییه‌كان به‌هۆی كۆی ئه‌م قه‌یران و نه‌هامه‌تییانه‌ی له سۆنگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری و سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه تووشی خه‌ڵك كراوه. خه‌ڵكی ئێران و بەتایبەت گەلی چەوساوە و ئازارچەشتووی کورد له ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ردا ئیراده‌ی مافویستی و به‌ره‌نگاریخوازانه‌ی خۆیان سه‌لماند و نیشانیان دا كه لێ‌بڕاون ئیراده و وزه‌ی خهباتکارانەی خۆیان به‌دژی ئەم دەسەڵاتە دڕندەیە ڕێك بخه‌ن. بۆیه بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی و مافخوازیی خه‌ڵكی کوردستان نەک سه‌ركوت نەکراوە، بەڵکوو لە گەشە و پەرەسەندندایە و هه‌تا وه‌دیهاتنی ماف و داخوازییە ڕەواکانی ئەم گەلە چەوساوەیە درێژه‌ی ده‌بێت.
جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان!
كوردستان كه هه‌میشه ناوچه‌یه‌كی له په‌راوێزدا ڕاگیراو بووه و به‌هۆی ڕوانینی ئه‌منیه‌تیی ده‌سه‌ڵات و هه‌روه‌ها پاشخانی خه‌باتی مافخوازی له ماوه‌ی ٤ ده‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا به‌شی شێری له سه‌ركوت و زه‌وتكردنی مافه‌كانی پێبڕاوه، ئه‌مجاره‌ش له ڕه‌وتی خۆپیشاندانه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ردا تێچوویه‌كی قورسی دا.
سه‌ركوتی خوێناویی خۆپیشاندانه‌كان به‌تایبه‌ت له شاره‌كانی سنە و كرماشان و جوانڕۆ و مه‌ریوان و شوێنه‌كانی تر سەلماندیەوە كه كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌میشه له كوردستان ده‌ستی خۆی ئاوه‌ڵاتر بینیوه بۆ سه‌ركوتی خەڵک و زەوتکردنی ماف و داخوازه‌كانی جەماوەر. گیانله‌ده‌ستدانی دوو كۆڵبه‌ری تازه‌لاوی خه‌ڵكی شارەدیی "نێـ"ـی مه‌ریوان به‌هۆی ڕەقبوونەوە لەنێو بەفر و سەرما و سۆڵەی كوێستانه‌كانی ته‌ته‌ی هه‌ورامان کە ئاوێنەی باڵانوێنی سیاسه‌تی نامرۆڤانە و دژی ئینسانیی كۆماری ئیسلامییە له كوردستان، برینێكی دیكه بوو كه كه‌وته سه‌ر جه‌سته‌ی نیشتمان و هێنده‌ی دیكه خه‌ڵكی تازیه‌بار كرد.
خەڵکی تێکۆشەر و خەباتکاری کوردستان!
بانگه‌واز و ویستێكی گشتیی هه‌یه كه ڕۆژی ٥ی به‌فرانبار بكرێت به ده‌رفه‌تێك بۆ هاوخه‌می له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانی سه‌ركوتی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تێكی دی بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و به‌رده‌وامیی ڕه‌وتی خۆپیشاندانه‌كان.
ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران داوا ده‌كات له‌م ڕۆژه‌دا خه‌ڵكی كوردستان وێڕای هاوخه‌می له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانییانی ده‌ستی غه‌در و تاوانی كۆماری ئیسلامی و بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ئەو قوربانییانە کە به ئیراده‌ی هاوبه‌شیان دیمه‌نێكی دی له سووربوونیان له‌سه‌ر مافه ڕه‌واكانیان بخولقێنن و بیسه‌لمێننه‌وه كه سه‌ركوتی خوێناوی و زه‌بروزه‌نگ چۆك به بیر و باوه‌ڕیان دانادات و سه‌نگه‌ری خه‌بات و تێكۆشان بۆ مافه‌كانیان پێ چۆڵ ناكات.
ناوه‌ندی هاوكاری به ڕوونی داوا ده‌كات ڕۆژی پنجشه‌ممه، ٥ی به‌فرانبار:
١:) كاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ له شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان، له بازاڕ و له‌سه‌ر كار ماوه‌ی ٥ ده‌قه بۆ ڕێزگرتن له یاد و بیروه‌ریی قوربانییانی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه به‌بێده‌نگی له‌سه‌ر پێ ڕابووەستین. هه‌روه‌ها به هه‌ر شێوازێکی تر كه بۆمان ده‌لوێ یاد و بیره‌وه‌ریی ئه‌م نه‌مرانه به‌رز ڕابگرین.
٢:) سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی قوربانییەکان، بریندارەکان و به‌ندكراوانی ئه‌م دواییانه بکەین و وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌میمان، هاوپێوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی و خه‌باتگێڕیی نێوانمان نیشان بدەینەوە.
٣:) به چالاكیی ته‌بلیغی و نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی دروشم و تراكت، شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه به مه‌یدان و سه‌نگه‌ری خه‌بات دژی كۆماری ئیسلامی.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
٢ـی بەفرانباری١٣٩٨ـی هەتاوی