بانگەوازی تایبەتی بۆ شاعیران و نووسەرانی کرماشان و ئیلام
14:34 - 29 رێبەندان 2712
ئاژانسی کوردپا: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی \"نشر داستان\"ی تاران بە هاوکاریی دەزگای چاپی \"نشر لوح زرین\" و \"هزارە ققنوس\" کتێبێکی تایبەتی و کۆکراوە لە شێعر و چیرۆک، چاپ و بڵاو دەکاتەوە.
\"ئاشنا عەباسمەنش\" ئامادەکار و چاوەدێری ئەو کارە فەرهەنگییە لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: سەرجەم نووسەران و شاعیرانی ناوچەی کرماشان و ئیلام دەتوانن، هەتا رێکەوتی ٢٠ی رەشەمە بەرهەمەکانیان بە زاراوەکانی لەکی، هەورامی، سۆرانی، جافی، کەڵوڕی و فەیلی\" پێشکەش بە بەشی ئامادەکاریی ئەو بەرهەمە بکەن.
ئەو چالاکە فەرهەنگییە ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەو بەرهەمە لە قاڵبی ٢ کتێبدا و لەژێر ناوەکانی \"کۆمەڵە چیرۆکی ئەمڕۆی پارێزگای کرماشان\" و \"کۆمەڵە شێعری ئەمڕۆی پارێزگای کرماشان\" دەبن، کە بە مەبەستی پەرە گرتنی شێعر و ئەدەب لە ناوچەی کرماشان و هەروەها رێزدانان بۆ شاعیران و ئەدیبانی ئەو ناوچەیە، چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە بۆ هەر بەشێک لێژنەیەکی تایبەت بۆ هەڵسەنگاندن پێک دێت و لێژنەی ئامادەکاری ئەو کتێبانە لە هەڵبژاردنی بابەت و بەرهەمەکان سەربەخۆ و ئازاد دەبن و پێش داوەری و گەلەیی هیچ شاعیر و نوسەرێک لەبەر چاو ناگرێت.
ئاشنا عەباسمەنش هەتا ئێستا کۆمەڵێک بەرهەمی ئەدەبی چاپ و بڵاو کردۆتەوە، کە دەکرێ ئاماژە بە \"ئاشتی ژێر رووناکی مانگ\"، \" بۆ مردنی هیواکانم\"، \"لێکدانەوەی شێعری شاعیران\"، پاکەتێک جگەرە لە غوربەت\" و چەندین بەرهەمی وەرگێڕدراوی دیکە بکەین.
\"ئاشنا عەباسمەنش\" ئامادەکار و چاوەدێری ئەو کارە فەرهەنگییە لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: سەرجەم نووسەران و شاعیرانی ناوچەی کرماشان و ئیلام دەتوانن، هەتا رێکەوتی ٢٠ی رەشەمە بەرهەمەکانیان بە زاراوەکانی لەکی، هەورامی، سۆرانی، جافی، کەڵوڕی و فەیلی\" پێشکەش بە بەشی ئامادەکاریی ئەو بەرهەمە بکەن.
ئەو چالاکە فەرهەنگییە ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەو بەرهەمە لە قاڵبی ٢ کتێبدا و لەژێر ناوەکانی \"کۆمەڵە چیرۆکی ئەمڕۆی پارێزگای کرماشان\" و \"کۆمەڵە شێعری ئەمڕۆی پارێزگای کرماشان\" دەبن، کە بە مەبەستی پەرە گرتنی شێعر و ئەدەب لە ناوچەی کرماشان و هەروەها رێزدانان بۆ شاعیران و ئەدیبانی ئەو ناوچەیە، چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.
ئاشنا عەباسمەنش
چاوەدێری ئەو بەرهەمە باسی لەوەش کرد، ناوەڕۆکی بابەت و بەرهەمەکان بە شێوەی دڵخوازە و پێویستە هەر شاعیرێک لانیکەم ١٠ شێعر و هەر نووسەرێکیش ٣ کورتە چیرۆک بۆ چاپ لەو کتێبەدا رەوانەی بەشی ئامادەکاریی ئەو بەرهەمە بکات.ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە بۆ هەر بەشێک لێژنەیەکی تایبەت بۆ هەڵسەنگاندن پێک دێت و لێژنەی ئامادەکاری ئەو کتێبانە لە هەڵبژاردنی بابەت و بەرهەمەکان سەربەخۆ و ئازاد دەبن و پێش داوەری و گەلەیی هیچ شاعیر و نوسەرێک لەبەر چاو ناگرێت.