بانگهێشت کردنی چوار چالاکی مەدەنی، لە بەرەبەری نەورۆز بۆ ئیدارەی ئیتلاعات
15:19 - 23 رەشەمه 2717
ئاژانسی کوردپا: لە بەرەبەری بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆز، چوار چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە، بانگهێشتی ناوەندە ئیتلاعاتییەکان کران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ناوەندە ئیتلاعاتییەکان لە شاری سنە، چوار چالاکی مەدەنیی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوەکانی \"ئیجلال قەوامی\"، \"هاشم حیسامی\"، \"سەباح حەسەنی\" و \"هیوا یووسفی\" بانگهێشت و لەو پەیوەندییەدا لەگەڵ بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆز، هۆشداریان بەو چوار چالاکە مەدەنییە داوە.
هێزە ئیتلاعاتییەکان بەو چوار چالاکە مەدەنییەیان ڕاگەیاندووە، نابێت بە هیچ شێوەیەک بانگەشە بۆ کۆبوونەوە و بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆز لە نێو خەڵکدا بکەن.
ماوەیەک پێش، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان، بۆ جاری دووهەم، شۆرا و دێهیاری گوندەکانی \"نەنە\"، \"نێ\" و \"باڵکـ\"ـی بانگهێشت و داوای کردووە، خۆیان لە بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆز ببوێرن.
ئەمساڵ چالاکانی مەدەنی و سیاسی لە کوردستان، کەمپەینێکیان لەژێر ناوی \"نەورۆزی خاکیپۆشان\" بۆ بەڕێوەچوونی هەرچی بەشکۆتر کردنی جێژنی نەورۆز ڕێکخستووە.
ساڵی ڕابردوو چالاکانی مەدەنی و سیاسی کوردستان، کەمپەینێک لەژێر ناوی \"نەورۆزی جامانە\" ڕێکخستبوو کە لەگەڵ پێشوازی بەربڵاوی خەڵک بەرەوڕوو بووەوە و هێزە ئیتلاعاتییەکانیش لە پێشوازی خەڵکی کوردستان لە \"نەورۆزی جامانە\" دژکردەوەیان نیشان دا.