بانگهێشتی چالاکێکی کرێکاری بۆ ئیتلاعاتی هێزە ئینتزامییەکان

21:07 - 22 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی کرێکاری کورد بانگهێشتی ئیتلاعاتی هێزە ئینتزامییەکان کراو دەبێت خۆی بەو ناوەندە ئیتلاعاتییە بناسێنێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، غالب حوسێنی، چالاکی کرێکاری و لە ئەندامانی کومیتەی هاوئاهەنگی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی هێزە ئینتزامییەکان لە شاری سنە کرا.

\"\"بانگهێشتی ئەم چالاکە کرێکارییە لە ڕێگای تەلەفوونەوە بووە و دەبێت ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ خەزەڵوەر، ناوبراو خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعاتی هێزە ئینتزامییەکانی شاری سنە بناسینێت.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوە ئەم هەواڵە، لە هۆکاری بانگهێشت کردنی ئەم چالاکە کرێکارییە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

لەو پەیوەندییەدا، مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ، غالب حوسێنی لەگەڵ چوار چالاکی کرێکاری دیکە بانگهێشتی لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە کرا.