بانگهێشتی چالاکێکی کرێکاری بۆ دادگای سنە

14:57 - 2 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە لە بانگهێشتنامەیەکدا، چالاکێکی کرێکاری، بۆ لێپرسینەوە بانگهێشتی ئەو دادگایە دەکات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، \"خەلیل کەریمی\"، چالاکی کرێکاری و ئەندامی یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران، دەبێت لە ڕێکەوتی ١٩ی خەرمانان لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە، ئامادە بێت.

\"\"بەپێی ئەو بانگهێشتنامەیە، ئەو چالاکە کرێکارییە دەبێت ڕۆژی ١٩ی خەرمانان کاتژمێر ١١ لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە ئامادە بێت، سەبارەت بەو سکاڵایەی کە دژی ناوبراو تۆمار کراوە.

پێشتریش، ڕۆژی هەینی ٢٥ی جۆزەردان، \"خەلیل کەریمی\"، کرێکاری بیناسازی و ئەندامی یەکیەتیی ئازادی کرێكاران، بانگهێشتی ناوەندی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کرا و بۆ ماوەی ٤ کاتژمێر لێپرسینەوەی لێ کرا.

ئەو چالاکە کرێکارییە بە تۆمەتی \"بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی کرێکار\" و \"چاوپێکەوتن لەگەڵ \"بنەماڵەی ڕامین حوسێن‌پەناهی\"، زیندانی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام\" بانگهێشتی ئەو ناوەندە خەبەرییە کراوە.