بانگهێشتی چالاکانی کرێکاریی سنە بۆ ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامی

14:35 - 17 رەزبەر 2717
ئاژانسی کوردپا: ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامیی چوار کەس لە چالاکانی کرێکاریی شاری سنەیان بانگهێشت کردووە، هەتا خۆیان بەو ناوەندە بناسێنن.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ١٥ی ڕزەبەر، چوار کەس لە چالاکانی کرێکاریی سنە لە نامەیەکدا بۆ ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامی بانگهێشت کراون.

بەپێی ئەو بانگهێشتە\"غالب حوسێنی و خالید حوسێنی\" لە ئەندامانی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتی بە دامەزراوە کرێکارییەکان، شەریف ساعدپەنا و موزەفەر ساڵح‌نیا لە ئەندامانی یەکیەتیی ئازادی کرێکاران، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ڕەزبەر، دەبێ خۆیان بە ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامیی حکوومتی ئێران بناسێنن.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەوە هەواڵە لە هۆکاری بانگهێشت کردنی ئەو چالاکە کرێکارییانە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییه.