بانگهێشتی چالاکانی سیاسی و فەرهەنگیی کرماشان و لوڕستان بۆ ئیدارەی ئیتلاعات
14:22 - 20 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی رەوتی گوشار بۆ سەر چالاکانی فەرهەنگی و سیاسیی کورد شارە کوردنشینەکانی ئێران، لە رۆژانی رابردوودا کۆمەڵێک لە چالاکانی فەرهەنگی و بنەماڵەی چالاکیی سیاسی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا و بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە رۆژانی رابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری \"نوورئاباد\"ی لوڕستان بەناوەکانی محەممەد سەتاری و کەریم سەتاری بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کراون و لێپرسینەوەیان لێکراوە.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، لە ماوەی ١ حەفتەی رابردوودا ٦٩ کەسی دیکە لە بنەماڵەی چالاکانی سیاسیی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات بانگهێشتی ئیتلاعاتی لوڕستان کراون و بەرەوڕووی لێکۆڵینەوەی مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعات بوونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە هەواڵدەریی هێرانا بڵاوی کردەوە، رۆژی رابردور رێکەوتی ١٩ی خەزەڵوەر، \" کیومەرس ئەمیری کەلەجوویی\" شاعیر و نووسەری کوردی خەڵکی کرماشان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان کرا.
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا رەوتی فشاری وەزارەتی ئیتلاعات بۆ سەر بنەماڵەی چالاکانی سیاسیی کورد رووی لەزیاد بوون کردووە و چەند رۆژ پێش ئێستا کەژاڵ هوژەبری هاوسەری یەکێک لە چالاکانی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری مەریوان و نیشتەجێی دەرەوەی وڵات، پاش دەستبەسەر کران، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە راگوێزرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا و بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە رۆژانی رابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری \"نوورئاباد\"ی لوڕستان بەناوەکانی محەممەد سەتاری و کەریم سەتاری بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کراون و لێپرسینەوەیان لێکراوە.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، لە ماوەی ١ حەفتەی رابردوودا ٦٩ کەسی دیکە لە بنەماڵەی چالاکانی سیاسیی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات بانگهێشتی ئیتلاعاتی لوڕستان کراون و بەرەوڕووی لێکۆڵینەوەی مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعات بوونەتەوە.
کیومەرس ئەمیری کەلەجوویی، شاعیر و نووسەری کورد ناسراو به لهک ئهمیر
سەرچاوەکە گوتیشی، سەرجەم ئەو کەسانە پەروەندەیان بۆ دروست کراوە و ئەگەری ئەوە دەکرێ بەرەوڕووی دادگا ببنەوە.لەلایەکی دیکەوە هەواڵدەریی هێرانا بڵاوی کردەوە، رۆژی رابردور رێکەوتی ١٩ی خەزەڵوەر، \" کیومەرس ئەمیری کەلەجوویی\" شاعیر و نووسەری کوردی خەڵکی کرماشان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان کرا.