بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی پووشپەڕ، هونەرمەندێکی کورد بە ناوی \"مێهدی پاک مێهر\"، بانگهێشتی لقی ٧ی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری بێجنورد، بۆ داکۆکیی لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکەی کرا.
لقی ٧ی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری بێجنورد، ئەم هونەرمەندە کوردەی بە تۆمەتی \"خوێندنی سروودی حیماسیی کوردی لە پشتیوانی لە کوردستان و پێشمەرگە\"، بانگهێشت کردووە.
ئەم هونەرمەندە کوردە، مانگی جۆزەردانی ساڵی ٩٦، بە تۆمەتی \"خوێندنی سروودی حیماسیی کوردیی لە پشتیوانی لە کوردستان و پێشمەرگە\"، دەسبەسەر و بۆ ماوەی سێ حەوتوو لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بێجنورد دەسبەسەر بووە و هەروەها لەو ماوەیەدا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو.
\"مێهدی پاکمێهر\"، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی، بە دانانی بارمتە، بە شێوەی کاتی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بێجنورد ئازاد کرابوو.
