بانگهێشتی سێ هاووڵاتیی کورد بۆ ئیتلاعاتی شاری سنە

16:07 - 25 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: بە مەبەستی لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە، سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سنە، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە کراون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕ، سێ هاووڵاتیی کورد، بە ناوەکانی \"ئەمیر ڕەزایی، سیروان ئەرغەوانی و فەرزاد سادقی\"، خەڵکی گوندی \"تەنگیسەر\" سەر بە ژاوەرۆی سنە، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کراون.

ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە، لە ڕێگەی پێوەندی تەلەفۆنییەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرابوون و لە هۆکاری بانگ کردنیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدان و لێپرسینەوە لەم هاووڵاتییانە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە درێژەی هەیە.

وێنه: فەرزاد سادقی، سیروان ئەرغەوانی و ئەمیر ڕەزایی