بانگهێشتکردن و دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی مەریوانی لەلایەن ئیتلاعاتەوە
11:03 - 14 پووشپەڕ 2722
ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "مەهدی ڕەسایی" تەمەن ٣٠ ساڵ کوڕی "مامەڕەشە"، خەڵکی گوندی "سەردۆشـ"ـی مەریوان، پاش بانگهێشتکردن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەسبەسەر کرا.
چارەنووسی ئەو هاوووڵاتییە پاش دەسبەسەری ناڕوونە و هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.