بانگهێشتکردنی چالاکێکی مەزهەبیی کورد بۆ دادگای ڕۆحانییەتی هەمەدان

14:36 - 23 خەرمانان 2718
ئاژانسی کوردپا: دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە شاری هەمەدان، چالاکێکی مەزهەبی و ئەندامی مەکتەب قوربانی کوردستان و خەڵکی شاری سنەی بانگهێشت کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی خەرمانان، هاشم حوسێن‌پەناهی، چالاکی مەزهەبی و بەرپرسی نووسینگەی حەسەن ئەمینی، حاکمی شەرعی کوردستان، لە لایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی شاری هەمەندان، بانگهێشت کرابوو.

دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان، هۆکاری بانگهێشتکردنەکەی ناوبراوی ڕانەگەیاندووە، بەڵام ئەو چالاکە مەزهەبییە، دەبێ ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەرمانان خۆی بە دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت بناسێنێ.

ئەو چالاکە مەزهەبییە، پێشتریش چەند جارێک بانگهیێشت و دەسبەسەر کرابوو.
دادگای ڕۆحانییەت لە وڵاتی ئێران، کە دادوەرەکانی لە ئاخوندە شێعەکان پێک هاتوون، راستەوخۆ لەژێر چاوەدێریی \'\'خامنەییـ\'\'ـدا بەڕێوە دەچێت