بانگهێشتکردنی ٤١ هاووڵاتیی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان

12:30 - 20 رەشەمه 2721

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان ٤١ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نێـ"ـیان بانگهێشتی ئەو ناوەندە حکوومەتییە کردووە.

هەواڵنێری کوردپا شوناسی ئەو ٤١ کەسە بانگهێشتکراوەی بە ناوەکانیانەوە، بەم چەشنەیە ڕاگەیاندووە:

١ـ ڕەحمەت ئەفرا ٢ـ ئارمان ئەفرا ٣ـ پەیمان ئەفرا ٤ـ محەممەد ئەفرا ٥ـ سەلمان ئەفرا ٦ـ کەیوان نیک‌پەی ٧ـ ئارمان نیک‌پەی ٨ـ حەسەن نیک‌پەی ٩ـ ئاریەن نیک‌پەی ١٠ـ ئامانج نیک‌پەی ١١ـ خالید نیک‌پەی ١٢ـ سینا نیک‌پەی ١٣ـ ئەحمەد پەروازە ١٤ـ ئارام پەروازە ١٥ـ هاورێ پەروازە ١٦ـ محەممەد پەروازە ١٧ـ  فەرید پەروازە ١٨ـ ئەمیر ئەرژەنگ ١٩ـ ستار ئەرژەنگ ٢٠ـ پێشەوا ئەرژەنگ ٢١ـ بێستوون ئەرژەنگ ٢٢ـ عەبدولباست ئەفشار ٢٣ـ عەبدولڕەحمان ئەفشار ٢٤ـ پشتیوان تەدبیری ٢٥ـ کاوە مینوویی ٢٦ـ محەممەد سەعید ئەمیا ٢٧ـسامان ئەمیا ٢٨ـ میلاد بەدەخش ٢٩ـ ئیبراهیم مینوویی ٣٠ـ عەبدولڕەحمان ئەشتەک ٣١ـ زاهد درەخشانی ٣٢ـ بورهان درەخشانی ٣٣ـ عوسمان فەرەهمەند ٣٤ـ مۆحسین فەرەهمەند ٣٥ـ عومەر فەرەهمەند ٣٦ـمەهدی شەریفی ٣٧ـئەمیر ئازەری ٣٨ـموحسین فەتاح‌زادە ٣٩ـ شادمان مینوویی ٤٠ـ سینا جاست ٤١ـ سەیوان جاست.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزە ئەمنییەتییەکان لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفوونی ئەو ٤١ کەسەیان بانگهێشت وهێندێک لەو هاووڵاتییانە پاش سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ ماوەی چوار کاتژمێر لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرابوو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها هۆکاری بانگهێشتکردنی ئەو هاووڵاتییانەی بۆ بەڕێوەنەبردنی ڕێوڕەسمی جەژنی نەورۆز لە گوندی "نێ" گەڕاندووەتەوە و هێزە ئەمنییەتییەکان هەڕەشەیان لە هاووڵاتییانی بانگهێشتکردوو کردبوو کە لە بەڕێوەبردن و بەشداری لە ڕێوڕەسمی جەژنی نەورۆز خۆیان ببوێرن.

هەروەها لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بەخشداری و فەرماندارییەکان لە ئاگادارییەکدا هەڕەشەیان لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز کردووە کە کەڵکوەرگرتن لە ئاڵای کوردستان، جامانە، گوڵی سوور و هەڵپەڕکێ قەدەغەیە.

هەروەها لەو ئاگادارییەدا، پێداگری لە سەر بەکارهێنانی هێماکانی حکوومەتی لە جێژنی نەورۆز کرابووە.