بانگهێشتکردنی هاووڵاتییانی گوندی "نێ" لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە بەردەوامە
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لە درێژەی بانگهێشتکردنی هاووڵاتییانی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، ٢٠ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەو گوندە بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەتییەکان کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتیییانە لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە بانگهێشتی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان کراون.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: "هۆکاری بانگهێشتکردنی ئەو هاووڵاتییانە بۆ پێشگیری لە بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز لە گوندی نێ بووە".
شوناسی ئەو ٢٠ هاووڵاتییە بانگهێشتکراوە بۆ ناوەندە ئەمنییەتییەکان بەم چەشنەیە: "خێرەت پەروازە، محەممەد نیکپەی، ئامانج نیکپەی، بورهان کیانپوور، حەمید پەرهیزکار، ئومید پەرهیزکار، ئەمیر کاوە، پشتیوان پەرتەو، شەهریار پەرتەو، عەبدول پەرتەو، شوعەیب کاوە، محەممەد ئەرژەنگی، ناسێح خۆشپەیام، کامران ئەفسەری، کارزان ئەفسەری، ئەنوەر درەخشانی، یووسف درەخشانی، ئاروین نیکپەی، ئیدریس کاوە و سامان کاوە".
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان ٤١ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نێـ"ـیان بانگهێشتی ئەو ناوەندە حکوومەتییە کردووە و ناوەکانیان بریتین لە:
١ـ ڕەحمەت ئەفرا ٢ـ ئارمان ئەفرا ٣ـ پەیمان ئەفرا ٤ـ محەممەد ئەفرا ٥ـ سەلمان ئەفرا ٦ـ کەیوان نیکپەی ٧ـ ئارمان نیکپەی ٨ـ حەسەن نیکپەی ٩ـ ئاریەن نیکپەی ١٠ـ ئامانج نیکپەی ١١ـ خالید نیکپەی ١٢ـ سینا نیکپەی ١٣ـ ئەحمەد پەروازە ١٤ـ ئارام پەروازە ١٥ـ هاوڕێ پەروازە ١٦ـ محەممەد پەروازە ١٧ـ فەرید پەروازە ١٨ـ ئەمیر ئەرژەنگ ١٩ـ ستار ئەرژەنگ ٢٠ـ پێشەوا ئەرژەنگ ٢١ـ بێستوون ئەرژەنگ ٢٢ـ عەبدولباست ئەفشار ٢٣ـ عەبدولڕەحمان ئەفشار ٢٤ـ پشتیوان تەدبیری ٢٥ـ کاوە مینوویی ٢٦ـ محەممەد سەعید ئەمیا ٢٧ـ سامان ئەمیا ٢٨ـ میلاد بەدەخش ٢٩ـ ئیبراهیم مینوویی ٣٠ـ عەبدولڕەحمان ئەشتەک ٣١ـ زاهد درەخشانی ٣٢ـ بورهان درەخشانی ٣٣ـ عوسمان فەرەهمەند ٣٤ـ مۆحسین فەرەهمەند ٣٥ـ عومەر فەرەهمەند ٣٦ـ مەهدی شەریفی ٣٧ـ ئەمیر ئازەری ٣٨ـ موحسین فەتاحزادە ٣٩ـ شادمان مینوویی ٤٠ـ سینا جاست ٤١ـ سەیوان جاست.
لە بەرەبەری نەورۆزی ساڵی ١٤٠١، بەخشداری و فەرماندارییەکان لە ئاگادارییەکدا هەڕەشەیان لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز کردووە کە کەڵکوەرگرتن لە ئاڵای کوردستان، جامانە، گوڵی سوور و هەڵپەڕکێ قەدەغەیە.
هەروەها لەو ئاگادارییەدا، پێداگری لەسەر بەکارهێنانی هێماکانی حکوومەتی لە جێژنی نەورۆز کرابووەوە.