بانگهێشتکردنی شورا و دێهیاری گوندی تەنگیسەر لەلایەن ئیتلاعاتی سپا
13:03 - 12 خاکەلێوه 2722
ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی خاکەلێوە، ئیتلاعاتی سپای پاسداران شورا و دێهیاری گوندی "تەنگیسەر"ی بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئەمنییەتییە کرد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمەڕ هۆکاری بانگهێشتکردنی شورا و دێهیاری گوندی تەنگیسەر بە ئاژانسی کوردپا ڕایگەیاند: بڕیار بووە ڕۆژی شەممە ١٣ی خاکەلێوە، لەو گوندە ڕێوڕەسمی سێزدەبەدەر بەڕێوە بچێت، بەڵام ئیتلاعاتی سپا، بە شوورا و دێهیاری "تەنگیسەر"ی ڕاگەیاندووە کە نابێت ئەو ڕێوڕەسمە بەڕێوە بەرن.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو ئیتلاعاتی سپا هەڕەشەی لە شورا و دێهیاری گوندی تەنگیسەر کردووە و وتوویەتی؛ لە ئەگەری بەڕێوچوونی ڕێوڕەسمی سێزدەبەدەر، خۆتان بەرپرسیار دەبن.
لەگەڵ دەستپێکردنی جەژنی نەورۆز، ناوەندە ئەمنییەتیی و ئیتلاعاتییەکان ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتییان بانگهێشت کردبوو.