بارودۆخی خراپی زیندانی گشتیی بۆكان لەزاری شایەتحاڵێكەوە
20:47 - 6 بانەمەڕ 2712
كوردپا: بەپێی زانیارییەك كە لەلایەن زیندانی و شایەتحاڵێكەوە لەناو زیندانی گشتیی شاری بۆكانەوە بە هەواڵنێری كوردپا گەیشتووە، ئەو زیندانە لەباری مادە هۆشبەرەكان، جیا نەکردنەوەی زیندانییەکان لە یەکتر و بەڕێوبەرییەوە لە رەوشێكی نالەبار دایە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، زیندانی گشتیی بۆكان كە لە 4 بەند پێكهاتووە، نزیك بە 500 زیندانی تێدایە و جیا لە بڵاو كردنەوەی جۆرەكانی مادەی هۆشبەر، جیا نەكردنەوەی زیندانیانی گشتی و سیاسی و زیندانیە پڕ مەترسییەكان لە یەكتر، لە رەوشێكی خراپ دایە و بۆتە شوێنێك بۆ حەوانەوەی تووشبوان بە مادە هۆشبەرەکان و زیندانیانی پڕ مەترسی.
زانیارییەكانی دووتوێی ئەم راپۆرتە لەلایەن زیندانی و كەسێكەوە كەلە نزیكەوە ئاگاداری رەوشی زیندانی گشتیی بۆكانە، بە ئاژانسی كوردپا گەیشتووە.
بەرفرەهیی جۆرەكانی مادە هۆشبەرەكان:
لەناو زیندانی گشتیی شاری بۆكان هەموو چەشنە مادەیەكی هۆشبەر وەكوو: هێروئین، حەشیش، تریاك، كراك، شیشە و... بە ئاسانی دەست دەكەون و لێپرسراوانی زیندان نەتەنیا هەتا ئێستا هیچ هەوڵێكیان ببنبڕ كردنی ئەو دیاردەیە نەداوە، بەڵكوو بەرپرسی زیندانی بۆكان كە بۆ خۆشی موعتادە، رێگری لە هێنانە ژوور، كڕین و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەكان بۆ نیو زیندان نەكردووە، بەڵكوو ئاسانكاری كردووە هەتا ئەو جۆرە مادانە بهێنرێنە ناو زیندانەوە.
بەدەستهێنانی جۆرەكانی مادەی هۆشبەر لەناو زیندانی گشتیی بۆكان بە شێوەیەكی ئاسان بۆتە هۆكارێك كە موعتادەكان حەزیان لە دەستبەسەر كردنی خۆیان هەیە و بۆ سەلماندنی ئەم مەسەلەیەش ئەمەش قسەی یەكێك لە موعتادەكانی ناو زیندانی بۆكان: \"زیندان ماڵی منە، هیچ جێگایەكم لێرە پێ خۆشتر نیە بۆ كێشان و بەكارهێنانی مەواد، بۆ قسەكانیشم بەڵگەم هەیە، بەبێ كێشە جۆرەکانی مادەی هۆشبەرم دەست دەکەوێ\".
یان دەڵێ: \"خواردن و سەرپەنام هەیە، لە زیندان كاسبیش دەكەم و بە شێوەی ئاسایی مەواد بە كەسانی دیكە دەفرۆشم و قازانجێكی زوریشم پێ دەگات\".
لە درێژەی ئەو راپۆرتەدا هاتووە:\" ئەگەر كەسێك بە ساغی بچێتە ناو زیندانی گشتیی بۆكان و زۆر وشیاری خۆی نەبێ، بێگومان بە موعتادی دێتە دەر و ئەوەش یەكێكە لە ئاستەنگ و كێشە كۆمەڵایەتییەكان\".
بەپێی هەمان زانیاری\"هەموو زیندانەكانی ئیران دوربینی مەدار بەستەی لێ دانراوە و كۆنترۆڵی تەواویان بەسەریدا هەیە و زۆر جار بینراوە كە ئەگەر كەسێك لە دەرەوەی زیندان بیهەوێ مەشرووبات بەریتە نێو زیندان ئاژیری ئاگاردار كردنەوە لێ دەدرێت و و بە زووترین كات ناو زیندان پڕ دەبێ لە مەئموور و ئەو كەسانە سزا دەدەن، بەڵام ئەگەر كەسێك مادە هۆشبەرەكان لە هەر جۆرێك بباتە ناو زیندان، هەتا ئێستا نە دیتراوە و نە بیستراوە كە ئاژیری ئاگادار كردنەوە لێ بدرێت، یان مادەی هۆشبەریان زەوت كردبێ، یان ئەو كەسانەیان دەستبەسەر و سزا دابێت\".
هەموو نیشانە و كردەوەكان ئەوە دەگەیەنن كە رێگایان خوش كردووە بۆ هێنانە ژووری مادە سڕكەرەكان بۆ نێو زیندان و لێپرسراوانی زیندانیش هیچ هەوڵێكیان بۆ پێشگرتنی نەداوە و ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی كە بارودۆخی ناو زیندانی گشتیی بۆكان بەرەو خراپ بوون بڕوات.
نەبوونی بەڕێوبەرییەكی دروست، هۆكاری پەرەسەندنی شەڕ و دیارەدكانی دیكەیە:
لە راپۆرتەكەدا هاتووە:\" تەنیا مادە هۆشبەرەكان، گرفتی ناو زیندانی بۆكان نین، بەڵكوو شەڕ و ئاڵۆزیی نێوان خەلافكار و چەقۆكێشەكان و هێرش كردنە سەر كەسانی دیكە، گرفتێكی دیكەی ناو زیندانە\".
\"بۆ وێنە شەوانە لەلایەن مەواد فرۆشەكانەوە كە دەسەڵاتی تەواویان لەناو زیندان هەیە، لەبەر بێسەرەوبەریی و بە هۆی ئەوەی كە كەس لێیان ناپرسێتەوە، هەر كارێك كە پێیان خۆش بێت دەیكەن و زۆر جار بە چەقۆ و قەمە دەڕژێنە ناو بەندەكان و بێ هۆ هەر كەسێك كە رقیان لێ بێت هێرشی دەكەن سەر و لێی دەدن و لێپرسینەوەیەك لەو كەسانە ناكرێت و ئەوانیش باج لە زیندانییەكان وەردەگرن\".
جیا نەكردنەوەی زیندانیانی موعتاد و خەلافكار لە زیندانیانی دیكە:
زیندانی گشتیی بوكان پێكهاتووە لە 4 بە ند، نزیك بە500 زیندانیی تیدایە و ئەو زیندانییانەی كە بەهۆی دەستدرێژی بە \"عونف\"، كوشتنی بە ئەنقەست، كاری خەلاف و شەڕانی خراونە زیندان و هەروەها موعتادە و بەندكراوە ئاساییەكان هیچیان لێك جیا نەكراونەتەوە و و هەموویان لەگەڵ زیندانیە سیاسییەكان تێكەڵ كراون و ئەمەش گرفتێكی زۆری بۆ بەندییەكان ساز كردووە.
لە درێژەی راپۆرتی ئەو شایەتحاڵەدا هاتووە: \"بە وتەی لێپرسراوانی زیندانی بۆكان بەندی 2 تایبەتە بە موعتادەكان، بەڵام زیندانیانی بەندەكانی دیكەش 70 لە سەدیان موعتاد و كەسانی خەلافكارن و و هیچیان لێك جیا نە كراونەتەوە.
لێك جیا نەكردنەوەی ئەو زیندانیانە لە یەكتر بۆتە هۆی زەمینەیەك بۆ سووكایەتی بە زیندانیە ئاسایی و بەتایبەت سیاسییەكان، هەرچەند بە فەرمی بەندێك بەناوی بەندی سیاسیی دانەنراوە، بەڵام موعتاد و خەلافكارەكان زیاتر هێرش دەكەنە سەر زیندانییە سیاسییەكان.