بارودۆخی جەستەیی زیندانییەكی سیاسیی كورد بەرەو خراپی دەڕوات
13:30 - 19 بەفرانبار 2711
كوردپا: زیندانییەكی سیاسی كورد كە بەهۆی دەرزی لێدان لە بیهداریی ناو زیندانی شاری مەهاباد بەشێك لە جەستەی لەكار كەوتبوو بارودۆخی جەستەیی بەرەو خراپی دەڕوات.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە مەهاباد، عەلی چاك هاووڵاتیی شاری سەردەشت دوای ئەوەی كە بەهۆی دەرزی لێدان لە زیندانی مەهاباد هەر دوو لاقی لەكار دەكەوێ، بە مەبەستی چارەسەری رەوانەی شاری ورمێدەكرێت.
هەواڵنێرمان لە درێژەدا رایگەیاند، لە حاڵی حازردا ئەو زیندانیە سیاسییە لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ راگیراوە و لە بارودۆخێكی جەستەیی زۆر خراب دایە.
عەلی چاك تەمەن 26 ساڵ و خەڵكی ئاوایی \"چەكۆ\"ی سەر بە ناوچەی سوێسنایەتیی سەردەشتە.
ئەو هاووڵاتییە كوردە بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ حێزبێكی ئۆپوزیسیۆنی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بە 7 ساڵ زیندانی حوكم دراوە.
چەند رۆژ لەمەوبەر عەلی چاك بەمەبەستی چارەسەیی نەخۆشی سەرەتایی سەردانی بیهداریی ناو زیندانی شاری مەهاباد دەكات و لە ئەنجامی لێدانی دەرزی هەر دوو لاقی لەكار دەكەون.