باخات و دارستانی شارەکانی بانەو سەحنە لە ئاگردا سووتان+وێنە
21:48 - 20 گەلاوێژ 2714
ئاژانسی کوردپا: بەشێک لە دارستان و لەوەڕگەکانی شارەکانی بانە و سەحنە لە ئەنجامی ئەگرکەوتنەوەدا لە ناوچوون.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەشێک لە باخی میوەی تەنیشت ئیدارە برقی شاری سەحنە لە ئوستانی کرماشان لە ئاگردا سووتا.
ئەو ئاگرکەوتنەوەیە، کە سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە هاتە ئاراوەو ماوەی یەک کاتژمێر بەردەوام بوو، زەوییە وەرزێڕییەکان و باخەکانیشی گرتەوە.
مەئموورانی ئیدارەی ئاگرکوژێنەوە رایانگەیاندووە، هەرچەند ئەو ئاگرکەوتنەوەیە یەکجار بەرین بووە، بەڵام زیانی گیانیی بەدواوە نەبووەو هاوکات زیانەکانی ئەو ئاگرکەوتنەوەیەش هەتا ئێستا بەراورد نەکراوە.
شارستانی سەحنە زیاتر لە ٩٠ هەزار کەس حەشیمەتی هەیە و لە رۆژهەڵاتی کرماشان هەڵکەوتووەو ٤٧٠٠ هێکتار باخاتی جۆراوجۆری وەک گێلاس، ترێ، هەرمێ و سێوی تێدایە.
هەروەها رۆژی شەممە رێکەوتی ١٨ی گەلاوێژ زیاتر لە ٥ هێکتار لە دارستانە سروشتییەکانی دەوروبەری بانە لە ئاگردا سووتاون.
ئەو ئاگرکەوتنەوەیە کەلە لەوەڕگەکانی شارستانی بانە و لە ناوچەی \"دەوسێنە\" هاتۆتە ئاراوە، پاش ٧ کاتژمێر ، ئاگرەکە لەلایەن ژینگەدۆستان و ژینگەپارێزانی کوردستانەوەو بەتایبەت ئەنجومەنی (پاژین)ـەوە کۆنتڕۆڵ کراوە.
دەگوترێت، \"هەڵکردنی ئاگر لەلایەن رێبوارانەوە\" لە داوێنی ئەو چیایەی ناوچەی بانەدا، هۆکاری سەرەکیی ئاگرکەوتنەوەکەی ناوچەی دەوسێنەی بانە بووە.
لە رۆژانی رابردوودا فەرماندەری یەکەی پاراستنی رێکخراوی ژینگەپارێزیی باسی لە سووتانی ٨٦٧ هێکتار دارستان لە وەرزی بەهاری ئەمساڵدا کردبوو، کە بە بەبارورد لەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو ٣٠ هەتا ٤٠ لەسەد زیادبوونی بە خۆیەوە بینیوە.
لەکۆی ئەو رێژەیەو لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٦٠ هێکتار لە زەوی و دارستانەکانی ئوستانی کرماشان بوون، کەلە ئاگردا سووتاون.