ئاگر لێڕەوار و دارستانەكانی ناوچەی هەورامانیشی گرتەوە

17:27 - 5 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: لەیەك رۆژی رابردووە هەتا ئێستا لێڕەوار و دارستانەكانی دەورووبەری چەندین ئاوایی سەر بە شارستانی پاوە لە ئاگردا سووتاوون.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەو ئاگر كەوتنەوەیە خەسارێكی بەرچاوی بە لێڕەوارە پارێزراوەكانی ئاوایی بەلەبزان، هیروێ‌و شاخەكانی ماكوان لە پارێزگای كرماشان گەیاندووە.

هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا راشیگەیاند، بە هۆی هەڵكەوتەیی ناوچەكە و هەروەها زۆری دارستانەكان ئیمكانی و خێرایی كووژاندنەوەی ئاگرەكەی لەگەڵ كێشە بەرەروو كردۆتەوە.

ساڵی رابردووش بە هۆی ئاگر كەوتنەوە لە لێڕەوارەكانی ناوچەی هەورامان لە پاوە،كەڵكیان لە هیڵی كۆپتەر بەمەبەستی كۆژاندنەوەی وەرگرت.

ئەو ناوچانە بەیەكێك لە شوێنە پارێزرا و دڵڕفێنەكانی پارێزگای كرماشان دێنە ئەژمار بەڵام بە هۆی كەمتەر خەمی ناوەندە پێوەندیدارەكان لە وەرزی گەرمادا تووشی سووتان دەبن.

لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا بە دەیان حاڵەتی ئاگركەوتنەوە لە دارستان و لێڕواری دەورووبەری شارەكانی \"مەریوان، سەوڵاوا، پاوە، نەوسوود، كامیاران، جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی\" روویان داوە.