ئاگر، دارستانەکانی روانسەریشی گرتەوە

22:25 - 30 جۆزەردان 2715
ئاژانسی کوردپا: ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی شاری روانسەر سەر بە ئوستانی کرماشان، خەسارێکی بەرچاوی بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاند.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی پێنج‌شەممە ٢٨ی جۆزەردان، بەشێکی بەرچاو لە دار و لێڕەوارەکانی\"کەلەلان\"هەڵکەوتوو لە گوندی\"شانە رەش\"و \"دڕکە\" لە شاری روانسەر تووشی ئاگرکەوتنە بوون و خەسارێکی بەرچاویان پێ گەییشت.

ئاو ئاگرکەوتنەوە بە هەوڵی دانیشتوانی گوندی شانەرەش و دڕکە کونترۆڵ کراوە و تا کوو ئێستا هۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەوە روون نەبووەتەوە.

\"27022.jpg\"
ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی شاری روانسەر
لەو پێوەندییەدا، لە حەوتووی رابردوودا دارستانەکانی شاری جوانڕۆ لە چوار شوێنەوە ئاگریان تێبەربوو.

دارستانەکانی \"کاوات\"بەرانبەر گوندی \"شوانکارە\"، دارستانەکانی دەوروبەری\" ئەشکەوتی قوڕی قەڵا\"، دارستانەکانی دەوروبەری گوندی \"دەلەیلی\" و\"بوروار\"ی شاهۆ ئەو شوێنانە بوون کە ئاگرکەوتنەکە تێیدا رووی داوە.

هەموو ئەو ئاگرکەوتنەوانە بە هاوکاری کومیتەی ئاگرکوژێنەوەی ئەنجومەنی سەوزی ماپریس و دانیشتوانی ئەو ناوچەیە کونتڕۆڵ کراون.