ئاگر تێبەردرانی دارستانەکانی بانە + وێنـــە

14:39 - 16 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: بەشێک لە دارستان و لەوەڕگەکانی دەوروبەری شاری بانە لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ئاگریان تێبەردرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا نزیک بە ٣ هێکتار لە داسراتان و لەوەڕگەکانی کێوی ئاربابا لە دەورووبەری بانە و گوندی \"کەریم‌ئاوا\"ی سەربە بەخشی \"نەنۆر\"ی سەربەو شارە لە ئاگردا سووتان.

\"پەیمان بابامیری\" بەرپرسی ئیدارەی سەرچاوە سرووشتییەکانی ئوستانی کردستان رایگەیاندووە، ئەو ئاگر کەوتنەوەیەش وەک زۆربەی ئاگرکەوتنەوەکانی دیکەی ئوستانی کوردستان دەستکرد بووە.

پەیمان بابامیری باسی لەوەش کردووە، تەنیا لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا ٢٤ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە ئوستانی کوردستان رووی داوە کە لە سەتاسەتی ئەو ئاگرکەوتنەوانە بەدەستی ئەنقەست ئەنجام دراون.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی شاخاوی بوونی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، هێلیکۆپتێری ئاگرکوژێنەوە وەک سەرەکی‌ترین پێویستیی ئیدارەی سەرچاوە سرووشتییەکان و ژینگە بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئەو ئاگرکەوتنەوانە ئەژمار دەکرێت، بەڵام ئوستانی کوردستان بەو پانتاییەوە هەتا ئێستا هێلی کۆپتێری تێدا نییە.
\"13759.jpg\"

\"13760.jpg\"

\"13761.jpg\"

\"13762.jpg\"