ئاگر تێبەردانی دارستانەکانی مەریوان دەستی پێکردەوە

15:32 - 17 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: بەشێکی بەرچاو لە لەوەڕگە و دارستانەکانی دەوروبەری شاری مەریوان ئاگریان تێبەردرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٥ی جۆزەردان بەشێکی بەرچاو لە لەوڕگە و دارستانی گوندی \"رەشەدێ (سوورکەلە)\"ی سەربە ناوچەی مەریوان لە ئاگردا سووتان.

هەروەها رۆژی سێشەممە زیاتر لە ٨ هێکتار لە دارستانەکانی چوارباغ، پشت باغی مەلا قازی و تەرخاناوا لە دەوروبەری شاری مەریوان ئاگریان تێبەردرا.

\"4499.jpg\"
بە وتەی شایەتحاڵان سەرجەمی ئەم ئاگرکەتنەوانە لەلایەن چالاکانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، ژینگەپارێزان و خەڵكی خۆجێی ناوچەكەوە کۆنتڕۆڵ کران و پیش بە تەشەنە ئەستاندنیان گیرا.

بەپێی زانیاریی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە،سەرجەمی ئەو دارستان و لەوەڕگانە لەلایەن دەست و پێوەندییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە ئەنقەست ئاگریان تێبەردراوە.

هەروەها بەپێی ئاماری ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لە ماوەی ساڵی رابردوودا زیاتر لە ١٧٠ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە و سووتانی دارستان لە گوندەكانی دەورووبەی دوو شاری مەریوان و سەوڵاوا تۆمار کراون.