ئاگركەوتنەوە لە سەیرانگایەكی ناوچەی کامیاران

13:52 - 1 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: سەیرانگایەك هەڵكەوتوو لە سەر جادەی نێوان كامیاران ـ مەریوان ئاگری تێبەر دراوە و بۆ كوژاندنەوەی ناوەندە پێوەندیدارەكانی حكوومەتی هیچ هەوڵێكیان نەداوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سەیرانگای \"یادگاری ئیمام\" لە نزیك ئاوایی \"كورەرە\" هەڵكەوتوو لە سەر جادەی كامیاران ـ مەریوان ئاگری تێپەر بوو.

بە وتەی شایەتحاڵان ئاگرەكە زۆر بە خێرایی لە حاڵی تەشەنەسەندن دابوو و ئەمە لە حاڵێك دایە كە ناوەندە حكوومەتییەكان هیچ هەوڵێكیان بۆ كوژاندنەوەی نەداوە.
\"7082.jpg\"
هەواڵنێری كوردپا لە درێژەدا رایگەیاند، تەنیا هاووڵاتییانی ئەو ناوچەیە لە هەوڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكەدا بوون.

لە سەرەتای هاوینی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا140حاڵەتی ئاگركەوتنەوە لە ژینگە و دارستانی گوندەكانی دەورووبەری شارەكانی مەریوان و سەوڵاوا رووی داوە.

شەپۆلی ئاگرگرتنی ژینگە، لێڕەوار و دارستانی گوندەكانی دەورووبەری دوو شاری مەریوان و سەوڵاوا ماوەی چەند مانگە دەستی پێكردووە و ناوە بە ناوە بە هۆكاری جۆراوجۆر حاڵەتی ئاگرگەوتنەوە رووی داوە كە زەرەر و خەسارێكی زۆری ژینگەیی بۆ سەر ناوچەكە بەدواوە بووە.