ئاگركەوتنەوە لەدارستانەكانی ناوچەی جوانڕۆ

13:36 - 28 جۆزەردان 2714
ئاژانسی كوردپا: لەناوچەی جوانڕۆ دارستانەكانی تەپەی چەنگیزخان ـ شەمامەیی ئاگرییان گرت و خەسارێكی بەرچاوی ژینگەیی بە ناوچەكە گەیشت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی سێ‌شەممە رێكەوتی ٢٧‌ی جۆزەردان دارستان و لەوەرگەكانی ناوچەی چەنگیزخان تووشی سووتان بوون و دواتر ئاگرەكە بۆ شوێنێكی دیكە بەناوی شەمامەیی تەشەنەی سەندبوو.

ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی \"ماپرێس\" بەمەبەستی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگرەكە چووبوونە ئەو شوێنانە و دوای ماوەیەكی زۆر توانیبوویان پێش بە تەشەنە سەندنی ئاگرەكە بگرن.

دەوترێت هۆكاری ئەو ئاگركەوتنەوەیە بوونی زبڵ لەو ناوچەیە بووە كە زۆر جار ئەو زبڵانە لەلایەن خەڵكییەوە دەسووتێندرێن.

بەوتەی شایەتحاڵێك، ناوەندە پێوەندیدارەكانی حكوومەتی ئێران لە جوانڕۆ هیچ هەوڵێكیان بە مەبەستی كوژاندنەوەی ئاگرەكە ئەنجام نەداوە.

لەدەسپێكی وەرزی گەرمادا رۆژانە شایەتی سووتانی دارستان و لێڕەوارەكانی كوردستانین و بەشێكی بەرچاو لەو حاڵەتە ئاگركەوتنانە لەلایەن خەڵكییەوە كۆنترۆڵ دەكرێن.
\"20600.jpg\"

\"20597.jpg\"

\"20598.jpg\"

\"20601.jpg\"

\"20602.jpg\"