ئاگرگرتنی ژینگەی گوندەكانی دەورووبەری مەریوان گەیشتە 158 حاڵەت
20:03 - 15 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: ژینگە و دارستانی گوندەكانی \"بەیەڵە و ئەسراوا\"ی سەر بە شاری مەریوان ئاگریان تێبەر درا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی هەینی رێكەوتی 14ی رەزبەر لەوەڕگە و ژینگەی دوو گوندی \"بەیەڵە و ئەسراوا\"ی سەر بە شاری مەریوان ئاگریان تێبەر دراوە و زەرەر و خەسارێكی زۆر بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیشتووە و رێژەی ئاگركەوتنەوەكان گەیشتوونەتە 158 حاڵەت.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە سەوڵاوا بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە هەر ئێستا دارستان و ژینگەی گوندی \"نیاوا\"ی سەر بەو شارە لە حاڵی سووتان دان و جیالە چەند كەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، هیچ ناوەند و لایەنێكی پێوەندیداری حكوومەتی هەوڵی كوژاندنەوەی ئەو ئاگرانە نادەن.