ئاگرگرتنی پاڵاوگەی نەوتی شاری تاران ٨ کوژرا و برینداری لێکەوتەوە

19:44 - 6 خەزەڵوەر 2717
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی تەقینەوەی یەکێک لە پاڵاوگە نەوەتەکانی شاری تاران نزیکەی ٨ هاووڵاتیی کە ٦ کەسیان کورد بوون، بوونە قوربانی.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو ٥ی خەزەڵوەر، بە هۆی ئاگرگرتنی پاڵاوگەیەکی نەوت لە شاری تاران ٦ کرێکاری کورد خەڵکی پارێزگای ئیلام گیانیان لە دەستداو و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

شوناسی ئەو ٦ هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی ئیلام \"سەید کازم ئەمیر، عەلی نعمەت کوخایی، ئەفشار میرزایی، محەممەد، موحسێن و سەجا دارابی\"، ڕاگەیەندراوە.

بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ئەو شەش هاووڵاتییە کوردە خەڵکی شاری چڕداوڵ سەر بە پاریزگای ئیلامن.

ئەو شەش هاووڵاتییە گیان لە دەستداوەی پاڵاوگەی نەوتی شاری تاران لە تێکنەسیەن و پێرسۆنێله‌کانی ئەو پاڵاوگەیە بوونه.

هەروەها دوو کەسی دیکە لە پێرسۆنێلەکانی ئەو پاڵاوگەیە، بە سەختی بریندار بوون، کە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە شوناسی ناڕوونە.

هەواڵدەریی کار \"ئیرنا\" لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە کە، دەرەجەی سووتای ئەو دوو پێرسۆنێلە زیاتر لە سەدا نەوەده.

ئەو سەرچاوەیە لە زاری فەرمانداری شاری \"ڕێی\" ڕایگەیاند: هۆکاری ڕوودانی ئەو ڕووداوەی بۆ کێشەی فەننی گەڕاندوەتەوە، کە ئەو ٨ کەس لە کاتی ڕووداوەکەدا، خەریکی چاکردنەوە دابوونه.