ئاگرگرتنی دارستان و ژینگەی گوندەكانی دەورووبەری مەریوان بەردەوامن

20:14 - 6 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: لێڕەوار و دارستانی گوندێكی دەورووبەری شاری مەریوان ئاگەری تێبەر درا و خەسار و زەرەرێكی زۆری ژینگەیی بەو ناوچە گەیشتوووە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 5ی رەزبەر بەشێك لە لێڕەوار و ژینگەی دەورووبەری گوندی \"كۆڵان\"ی سەر بە شاری مەریوان ئاگری تێبەر بووە و هەتا نزیك ئێوارەی هەمان رۆژ بەردەوام بووە بەو هۆیەوە خەسارێكی زۆر لە ژینگەی ئەو گوندە دراوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە مەریوان بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپای راگەیاندووە، كە ناوەندە پێوەندیدارەكانی حكوومەت بۆ كوژاندنەوەی ئەو ئاگرە هیچ هەوڵێكیان نەداوە.

شەپۆلی ئاگرگرتنی دارستان و لێڕەواری گوندەكانی دەورووبەری دوو شاری مەریوان و سەوڵاوا لە مانگی بانەمەڕەوە دەستی پێكردووە و هەتا ئێستا رێژیەكی زۆر لێڕەوار و ژینگەی ئەو گوندانە ئاگریان گرتووە.