ئاگرکەوتنەوە لە پارکێکی گەشتیاریی شاری سنە

13:36 - 14 جۆزەردان 2715
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لە ناوەندە گەشتیارییەکانی شاری سنە بە ناوی پارکی \"تووس نەوزەر\" تووشی رووداوی ئاگرکەوتنەوە بووەو بەو هۆیەوە خەسارێکی بەرچاو بە ژینگەی ناوچەکە گەیشت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا. دوو هێکتار لە زەوییە سەرسەوزەکانی پارکی جەنگەڵیی سنە بە هۆکاریی \"کەمتەرخەمی\"یەوە بوو بە خۆڵەمێش.

لەو رووداوەدا کە دوو رۆژ لەمەوبەر رووی داوە ئاگرەکە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر بەردەوام بووە و رووبەرێکی زۆر لەدارستان و شوێنە سەرسەوزەکانی پارکی تووس نەوزەر لەناو چوون.

بە وتەی بەرپرسی ئیدارەی ئاگرکووژێنەوەی سنە، ئاگرەکە خەسارێکی بەرچاوی بە دارەکان گەیاندووە.

\"26847.jpg\"
لە پارکێکی گەشتیاریی شاری سنە بە ناوی پارکی \"تووس نەوزەر\"تووشی رووداوی ئاگرکەوتنەوە بوو
هەواڵدەریی ئیرنا لە زاری \"مورتەزا سەنەندجی\"یـەوە بڵاوی کردووەتەوە، لە کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکەدا کرێکارانی شارەوانی و پێرسۆنێلی ئاگرکوژێنەوە بەشدار بوون.

رێکەوتی ٢ی بانەمەڕی ساڵی ١٣٩٣ش بەشێک لەو پارکە جەنگەڵییە لە ئاگردا سووتابوو.

لەلایەکی دیکەوە کێوی ئاویەر و تەپۆڵکەی وەلی لە نزیک جادەی حەسەن ئاوا، رێکەوتی ١٣ی جۆزەردان، تووشی ئاگرکەوتنەوە هاتبوو و پاش خەسارێکی زۆر لە رێگەی لایەنگرانی ژینگەوە ئاگرەکە کوژێندرابووەوە.

رووبەری گشتیی ئوستانی کوردستان دوو میلیۆن و ٩١٣هەزار هێکتارە و لە کۆی گشتی ئەو رێژەیە یەک ملیۆن و ٧٧٣ هەزار هێکتاری کە دەکاتە ٦٢% بە لێڕەوار و لەوەڕگە و دارستان داپۆشراوە.

ئوستانەکانی کوردستان و ئیلام بە بەراورد لەگەڵ ئوستانەکانی دیکە، زۆرترین حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە تێیاندا روو دەدات.

\"26841.jpg\"

\"26840.jpg\"

\"26843.jpg\"

\"26844.jpg\"