ئاگرکەوتنەوە بوو بەهۆی سووتاندنی ٢٠ هێکتار گەنم لە کامێران

11:32 - 21 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی پووشپەڕ، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە گوندی "شێروانە"ی کامێران، ٢٠ هێکتار لە گەنمی جووتیاران سووتا.

ئەو ئاگرکەوتنەوەیە لە گوندی "شێروانە"ی کامێران ڕووی داوە کە خەسارێکی بەرچاوی بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و زەوییەکانی ئەو گوندە گەیاندووە.

هەتا ئێستا هۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەوەیە ڕوون نەبووەتەوە.

گوندی شێروانە لە بەخشی ناوەندیی شاری کامێران هەڵکەوتووە و بەپێی سەرژمێریی ساڵی ١٣٨٥، حەشیمەتی ئەو گوندە ١٠١٩ کەس و لە ٢٣٣ خانەوار پێک هاتووە.