"ئاکۆ جەلیلیان" یەکەمین خەڵاتی وێژەیی باشووری وەرگرت

ئاژانسی کوردپا: یەکەمین خەڵاتی وێژەیی باشوور لە لایەن ناوەندی فەرهەنگی و چاپەمەنیی باشوور پێشکەشی "ئاکۆ جەلیلیان" کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە ١١ی سەرماوەز، ناوەندی فەرهەنگی و چاپەمەنیی باشوور، بە نیشانەی ڕێزگرتن لە هەوڵ و کار و چالاکییەکانی "ئاکۆ جەلیلیان" خەڵاتی وێژەیی باشووری ئەوە ناوەندە وێژەییەی، پێشکەشی ئەو نووسەر کوردە کرد.

ژمارەیەک لە شاعێران و نووسەرانی کورد بەشداری ئەو ڕێوەرەسمە بوون و چەند وتەیەکیان لە سەر کار و چالاکییەکانی ئەو نووسەرە کوردە، پێشکەشی بەشداربووان کرد.

"ئاکۆ جەلیلیان"، نووسەر، زمانزان و فۆلکلۆرناسی بەتوانای کورد لە ساڵی ١٣٥٠ی هەتاوی لە شاری شائابادی پارێزگای کرماشان لە دایکبووە، ئەو نووسەرە کوردە خاوەنی چەندین کتێبە کە بریتین لە: فەرهەنگی وشەی کوردی_کوردی_فارسی، چیرۆکی ئاگر مەلوچ، تاریکخانە بەرگی ١، کرماشان (ناسنامەیەکی نوێ بۆ مێژوویەکی کۆن)، زەڕینە وسیمینە ٥ بەرگ و کۆمەڵە چیروکی ڕەنگامە.