ئاژانسی كوردپا چیرۆكی ترس و دڵەڕاوكێی كوردە ئاوارەكانی سووریە لە كەمپی "دومیز" بڵاو دەكاتەوە

21:58 - 29 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: ترس و دڵەڕاوكێی سەرچاوە گرتوو لە زوڵم و زۆرییەكانی حكوومەتی بەشار ئەسەد سەرجەم كەمپی دمیزی لە خۆ گرتووە.

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كەمپی دومیز شوێنی نیشتەجێ‌بوونی كوردە ئاوارەكانی كوردستانی سووریەیە و وێنەی ئەو كەمپە باس لە شەڕی ناوخۆ لە وڵاتی سووریە دەكات.

ئەو راپۆرتەدا پڕژاوەتە سەر بارودۆخی ئێستای ئاوارەكان و ترسیان لە مانەوەیان و هەروەها حكوومەتی سووریە.

یەكەمین بەشی ئەو راپۆرتە رێكەوتی 30‌ی خەرمانان لە ماڵپەڕی ئاژانسی كوردپا بڵاو دەبێتەوە.