ئاواییەکی ئوستانی کرماشان ماوەی سێ‌ساڵە ئاو و بەرقی نییە

13:05 - 22 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: ئاوایی \"بانسولاب\" لەشارستانی داڵاهۆ دوای ئەوەی‌ کە بە هۆی دروست کردنی بەنداو بە ناچاری بۆ شوێنێکی دیکە گوازرایەوە، لەبوونی ئاو و بەرق بێبەرییە.

دوای ئەوەی کە ئاوایی \"بانسولاب\"‌ی سەر بە بەخشی گەهوارە لەشارستانی داڵاهۆی سەر بە ئوستانی کرماشان بە هۆی لێدانی بەنداوی ئازادی کەوتە ژێر ئاو، دانیشتوانەکەی بەناچاری شوێنی خۆیان چۆل کرد و لە جێگایەکی دیکە خانوبەرەیان دروست کردەوە.

لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی ئیسنا بڵاوی کردۆتەوە، بەرپرسانی ئوستانی کرماشان بەر لەچۆل کردنی ئاوایی بانسولاب بەڵێنیان بە خەڵکی ئەو ئاواییە دابوو کە لە شوێنێکی نوێ هەموو خزمەتگوزارییەکیان بۆ دابین دەکەن.

دێهیاری ئاوایی بانسولاب بەو هەواڵدەرییەی وتووە، ئەو ئاواییە پێشتر ٤٠ بنەماڵەی تێیدا نیشتەجێ‌بوون، بەڵام دوای راگواستنیان بۆ شوێنێکی دیکە، تەنیا ١٧ بنەماڵە ماونەتەوە.

\"لوقمان برونسرا\" ئاشکراشی کردووە، ئاوایی بانسولاب (نوێ‌) لەساڵی ١٣٨٩وە ئاو و بەرقی بۆ نەکێشراوە و دوای چەندین جار سەردان بۆ ناوەندە پێوەندیدارەکان هیچ وڵامێکمان وەرنەگرتۆتەوە.

\"برونسرا\" ئەوەشی خستۆتە روو، کاتێک کە ئاواییەکەمان چۆڵ دەکرد داوامان لە ناوەندە پێوەندیدارەکان کرد، ئیزنمان پێ‌بدەن کە ترانس و کابڵی بەرقەکان لەگەڵ خۆمان ببێن، بەڵام رێگامان پێ‌نەدرا.

لەحاڵی حازردا ١٧ بنەماڵەی ئاوایی بانسولاب بە هۆی دروست کردنی بەنداوی ئازادی لە بوونی ئاو و بەرق بێبەرین.

بەنداوی ئازادی لە ٨٥ کیلۆمیتری کرماشان و ٩٠ کیلۆمیتری شارستانی داڵاهۆ و لەسەر رووباری \"زمکان\" هەڵکەوتووە.
\"16753.jpg\"

\"16750.jpg\"

\"16752.jpg\"

\"16754.jpg\"