ئاماری ئاگرکەوتنەوەکانی شاری مەریوان و سەوڵاوا گەیشتە ١٩٢ حاڵەت

17:27 - 19 خەرمانان 2713
ئاژانسی کوردپا: بەشێکی دیکە لە سروشت و ژینگەی ناوچەی مەریوان لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەهێـزدا لە ناو چوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر لە ئێوارێی رۆژی رابردوو دارستانی گوندی \"سەردۆش\"ی سەربە شاری مەریوان ئاگری تێبەردراو زنزیک بە ٥ هێکتار لە دارستانی ئەو گوندە لە ئاگردا سووتا.

ئەو ئاگر کەوتنەوەیە لەلایەن هاووڵاتییان وئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوانەوە پاش ٥ کاتژمێـر، لە درەنگانی شەودا، کۆنتڕۆڵ کراوە.

بە پێی ئاماری چالاکانی ژینگە پارێزیی شاری مەریوان، لە ئەنجامی ئەو ١٩٢ حاڵەت ئاگر کەوتنەوەیەدا، زیاتر لە ١٠ هەزار هێکتار لە ژینگەی ئەو دووشارە لە ناو چوون.