كافی نێتەكانی شاری ورمێ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە كۆنترۆڵ دەكرێن
15:25 - 16 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: ماوەیەكی زۆرە چەندین هەواڵ لەمەڕ كۆنترۆڵ و چاوەدێری ئیدارەی ئیتلاعاتی حكوومەت لە شاری ورمێ بەسەر كافی نێتە ئینتێرنێتییەكاندا بڵاو دەبێتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ماوەیەكی زۆرە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات و ئیدارەی ئەماكنی حكومەتی ئیسلامیی ئێران لە شاری ورمێ، زەخت و گوشار خراوەتە سەر خاوەن كافی نێتەكان و كۆنترۆڵ و چاوەدێرییەكی ئەو ناوەندانە دەكرێت.
هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە ورمێ بەدواداچوونی بۆ ئەم هەواڵە كردووە و خاوەنی یەكێك لەو كافی نێتانە رایگەیاندووە: \"نزیك بە 9 مانگ لەمەوبەر لەلایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە نامەیەكم پێگەیشت كە تێیدا داوام لێكرابوو تەواوی ئەو كەسانەی كە سەردانی كافی نێتەكە دەكەن بخەمە ژێر چاوەدێرییەوە و پاسڤۆردی ئیمەیلەكانیان پەیدا بكەم و تەحویلی ئیدارەی ئیتلاعاتی بدەم\".
ئەو خاوەن كافی نێتە لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ هەواڵنێری كوردپا وتوویە: \"پاش چەند رۆژ مەئموورانی ئیتلاعات سەردانی كافی نێتیان كرد و چەند بەرنامەیەكی نەرم ئامێریان لەسەر كۆمپیۆتێرەكان دابەزاند و دوای چەند رۆژ دەركەوت كە ئەو نەرم ئامێرانە پاسڤۆردی بەكارهێنەران خەزن دەكات و لە ئیختیاری ئیتلاعاتی دەنێت\".
یەكێكی دیكە لە خاوەن كافی نێتەكان وتوویەتی: \"تەواوی ئیمەیلەكان لە نزیك بە یەك ساڵ لەمەوبەرەوە لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە كۆنترۆڵ دەكرێن و لە شەهرەكەكانی \"ئیسلام ئاباد و ئەلواج\" ئەم رەوتە بە شێوەیەكی توندوتۆڵ بەردەوامە.
چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ورمێ لەو باوەڕە دان كە ئیدارەی ئیتلاعات لە هەمبەر ئەو كارەدا بڕە پارەیەك بە خاوەن كافی نێتەكان دەدات.
هاووڵاتییانی بەكارهێنەری ئینتێرنێت لە ورمێ لەو باوەڕە دان كە چەند كافی نێتێكی ئەو شارە لەباری دانی زانیاریی بەكارهێنەران بە فەرمی یارمەتی و هاوكاریی ئیدارەی ئیتلاعات دەكەن.