ئاشتبوونەوە لەگەڵ سروشتی كوردستان لەجوانڕۆ+وێنە

15:58 - 26 جۆزەردان 2714
ئاژانسی كوردپا: لەشارستانی جوانڕۆ رێوڕەسمێكی وازهێنان لەراوكردن و شكاندنی چەكی راوچییەكان بە مەبەستی پاراستنی ژینگەی كوردستان بەڕێوە چوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چالاكانی ژینگەپارێز، لاوان و منداڵانی شاری جوانڕۆ بە بەشداری كردنیان لەرێوڕەسمی شكاندنی چەكی راو، وەكوو هاندەرێك هاوڕێیەتیی راوچییەكانیان كردووە.

ئەو رێوڕەسمە رێكەوتی ٢٥ی جۆزەردان لە سێ‌‌ڕێیانی \"بێڵەیی\"‌شارستانی جوانڕۆ و بە دەستپێشخەری لاوانی ژینگەپارێز بەڕێوە چووە.

لەو رێوڕەسمەدا چەندین قەبزە چەكی راو و قەفەس لەلایەن راوچییەكانی شاری جوانڕۆ و لاوانەوە شكێندراوە.

هەروەها ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، کە ماوەیەك لەمەوبەر \"خەڵاتی میللی ژینگەپارێزانی ئێرانی\" پێ‌ بەخشرابوو، هاورێ لەگەڵ گرووپی وەرزشیی \"پاركور\"‌ی مەریوانیش بەشداری رێوڕەسمەكە بوون.

لەكۆتایی رێوڕەسمەكەدا قەفەسی باڵەندەكانیش سووتێندرا و ژمارەیەكیش كەو ئازاد كران.

ئەو چالاكیانە (رەوتی ئاشتبوونەوە لەگەڵ سروشتی كوردستان) دوابەدوای شكاندنی چەك لەلایەن ئەحمەد عەزیزی كۆنە راوچی خەڵكی ناوچەی هەورامان لە ٢٥‌ی رێبەندانی ساڵی ٩٢ دەستی پێكردووە.

وێنە: لاوانی ژینگەپارێزی جوانڕۆ و تاق‌وەسان
\"20550.jpg\"

\"20548.jpg\"

\"20549.jpg\"

\"20551.jpg\"

\"20552.jpg\"

\"20553.jpg\"

\"20555.jpg\"

\"20554.jpg\"