كاسبكارێكی كورد لەلایەن هێزە حكوومەتییەكانی ئێرانەوە گیانی لێئەستێنرا
14:05 - 30 جۆزەردان 2712
كوردپا: هاووڵاتییەكی كورد بە گومانی هەڵگرتنی شتومەكی قاچاغ لە نێوان جادەی كامیاران ـ روانسەر گیانی لێئەستێنرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، كاسبكارێكی كورد بە ناوی سوهراب زەندی تەمەن 40 ساڵ ،كوڕی ساڵح لەلایەن هێزەكانی سەر بە \"كالای قاچاغ و كەلانتەری 13\"وە كوژرا.
بە وتەی شایەتحالان هێزە حكوومەتییەكان بە گومانی شتومەكی قاچاغ وەدوای ماشینی ئەو هاووڵاتییە دەكەون و لە ئەنجامدا لە نێوان جادەی كامیاران ـ روانسەر و لە نزیك ئاوایی \" الك\" گیانی لێدەستێنن.
سوهراب زەندی تەمەن 40 ساڵ و خێزاندار بوو.
هەر لەو پێوەندییەدا هاووڵاتییەكی دیكە بە ناوی ئەرسەلان محەممەدی كوڕی رەسووڵ كاسبكاری كوردی خەڵكی میراوای بۆكان رێكەوتی 28ی جۆزەردان لە شوێنێك بەناوی \"بەندەنی گۆڵێ\" هەڵكەوتوو لە دەورووبەری شاری رەبەت لەلایەن هێزی ئینتزامیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ و گیانی لەدەست داوە.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سەرەتای ساڵی 1391وە هەتا ئێستا 18 كۆڵبەری كورد بوونەتە قوربانی.
لە كۆی گشتیی ئەو رێژیە ٤ كۆڵبەری كورد بەهۆی سەرما و تەقینەوەی مین مردوون و 8 كۆڵبەری دیكەش بە دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە سنوورەكانی كوردستان گیانیان لێئەستێنراوە و ٦ی دیكەش بریندار كراون.
ئەو رێژەیە بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی كوردپا بڵاو كراوەتەوە و دەكرێئاماری راستەقینە لەوەش زیاتر بێت.